جێگری ئابووریی سەرۆککۆماری ئێران دەڵێ: لەماوی سێ ساڵی ڕابردوودا ناچار بووین نەوتەکانمان بە قاچاخ بفرۆشین و دراوی بیانی بە شاراوە هاوردەی وڵات بکەین.
موحسێن ڕەزایی، جێگری ئابووریی سەرۆککۆماری ئێران، ڕۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەئاماژە بە گەمارۆ نێونەتەوییەکان لەسەر ئێران وتی: زیاتر لە سێ ساڵە بە بێهۆکاری یاسایی ئەمریکا گەمارۆی خستووەتە سەر ئێران و ئێمە بە ناچار تەنانەت نەوتەکەمان بە شێوەی قاچاخ دەفرۆشین و بە شێوەیەکی شاراوە پارەی نەوتەکە دەکەین بە دۆلار و هاوردەی ئێرانی دەکەین.
موحسێن ڕەزایی لە درێژەدا بە ئاماژە بە درێژەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤیەن وتی: ئەمریکا دەبێ هەموو گەمارۆ ئابوورییەکانی لەسەر ئێران لاببا و بە کردەوە بیسەلمێنێ کە دەیهەوێت لەگەڵ ئێراندا بگا بە ڕێککەوتنێک کە قازانجی هەموو لایەکی تێدابێ.