هاروون زیوو فێرکێش، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی ئەرتەشی ئیسرائیل،سەرەڕای ئاماژە بە سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران دەڵێ: ڕێککەوتنی ناوکیی نوێ کە بەئەگەری زۆر لە مانگەکانی داهاتوودا لە نێوان ئێران و زلهێزە جیهانییەکان دەستەبەر دەبێ لە ڕێککەوتنەکەی پێشووتر خراپتر دەبێ.
زیوو فریکێش، رۆژی هەینی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی “جێروزالێم پۆست” سەرەڕای ئاماژە بە هەڕەشە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر ناوچەکە و ئیسرائیل وتی: ڕێککەوتنی ناوکیی دووبارە لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاکامەکانی باشتر نابێ لە ڕێککەوتنی پێشووتر و ڕێژیمی ئێران بەم ڕێککەوتنە سەرەڕۆتر دەبێ.
ناوبراو لەدرێژەدا بە ئاماژە بە سیاسەتەکانی ئەمریکا وتی: دەوڵەتی بایدێن دەیهەوێت لەگەڵ ڕێژیمی ئێران بگا بە ڕێککەوتن، بەڵام ئیسرائیل دەبێ بەردەوام بێ لە شەڕە شاراوەکانی بەدژی بەرنامەی ناوکیی ڕێژیمی ئێران و دەستێوەردانەکانی ئەو رێژیمە لە ناوچەکەدا.
بەرپرسی پێشووی زانیارییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل، پشتیوانیی خۆی لەهەوڵە دیپلۆماتیکەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ بەهێزکردن و بەربڵاوکردنی” پەیمانی ئیبراهیم” لەگەڵ وڵاتانی عەرەبیی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەدژی سەرەڕۆییەکانی ڕێژیمی ئێران دەربڕی.