هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێرانەوە دەسبەسەر کرا.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتییەک بە ناوی “ئەنوەر شێخە” تەمەن ٤٥ساڵ و خەڵکی شارەدێی پەسوێ سەر بە شاری پیرانشار لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەسبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیار کرا.
جێگای ئاماژەیە ئەو هێزانە بەبێ پیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی “ئەنوەر شێخە”یان دەسبەسەر کردووە و تا ئێستا لە هۆکاری دەسبەسەرکردن و ئەو تۆمەتانەی وەپاڵی دراوە و هەروەها لە شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بۆ ناوەندە پێوەندیدارەکان بێئاکام ماوەتەوە.