ئەرتەشی ئیسرائیل لە درێژەی هێرشەکانیدا بۆسەر ڕێژیمی بەشار ئەسەد لە سووریە، ڕۆژی ڕابردوو هێرشی مووشەکیی کردۆتە سەر بنکە و بارەگاکانی ئەو رێژیمە لە دەمیشق.
بەپێی راپۆرتی میدیاکانیی ڕێژیمی سووریە، بەرەبەیانی ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی، ئەرتەشی ئیسرائیل لە هیرشێکی مووشەکیدا بنکە و بارەگاکانی ڕێژیمی بەشار ئەسەدی لە ناوچەی دەمیشق کردۆتە ئامانج و خەسارێکی ماددی گەورەی گەیاندۆتە ئەو ڕێژیمە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەرتەشی ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێرشێکی مووشەکیی دیکەی کردۆتە سەر بنکە و کۆگای چەک و تەقەمەنی حیزبوڵای لوبنان و میلیشیاکانی سەر بە رێژیمی ئێران لە ناوچەکانی قدسیا و دیماس و خەسارێکی گەورەی گەیاندۆتە میلێشیاکانی سەر بە ریژیمی ئێران لە سووریە.
شایانی باسە کە دەولەتی ئیسرائیل زۆر بەکەمی هێرشە ئاسمانییەکانی بۆسەر میلیشیاکانی سەر بە ریژیمی ئێران لە سووریە وەئەستۆ دەگرێ، بەڵام بەردەوام جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ڕووبەڕووی هەموو هەوڵە تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێران بەدژی ئیسرائیل لە ناوچەکە و بە تایبەتی لە سووریە دەبێتەوە.