وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، بە جەختکردنەوە لەسەر ئەوەیکە حیزبوڵای لوبنان ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە، وتی: چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیە دەرد و مەینەتییەکانی خەڵکی لوبنان زیاتر دەکات.
جرائەدین گریفێس، وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی چوارشەممە ١٢ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە وتووێژ لەگەڵ ڕۆژنامەی “ئەلجمهوورییە”ی لوبنان جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە حیزبوڵا کە ڕێژیمی ئێران پشتیوانی لێ دەکا، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی قەیران و ماڵوێرانی لە لوبنانە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: کۆمەڵگەی جیهانیی ڕۆژبەڕۆژ زیاتر ناوەڕۆکی ئەو گرووپە تێرۆریستییەی بۆ دەردەکەوێ و حیزبوڵای لوبنان بە پێچەوانەی ئیدیعاکانی، کە دەڵێ بۆ پاراستن و یەکڕیزی لوبنان تێدەکۆشم تەنیا ئامانجی جێبەجێکردنی ئامانجە شەیتانی و تێکدەرانەکانی ڕێژیمی ئێرانە.
وتەبێژی ناوچەیی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، سەرەڕای ئاماژە بەوەیکە حیزبوڵای لوبنان ڕێکخراوێکی تێرۆریستییە و بە هەوڵە نایاساییەکانی تەنیا ئاسایش و سەقامگیری لوبنان ڕووبەڕووی مەترسی دەکاتەوە، وتی: ئەو ڕێکخراوەیە تەنیا بیر لە بەڕژەوەندییەکانی خۆی و تاران دەکاتەوە و خەڵک و حکومەتی لوبنانی بۆ گرینگ نییە.