لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو و هەروەها کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی جاسک دەستیان دایە مانگرتن.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی سێشەممە ١١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٥ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە هەیئەتی زانستی و کارمەندانی “زانکۆی ئازاد”ی شووشتەر لە حەوشەی زانکۆکە، دانیشتووانی شارەکی پشت باغی پەلەوەرەکان لە شاری ئاستارا لەبەردەم ئێدارەی گشتیی رێگەوبانی پارێزگای ڕەشت، کرێکارانی شیرکەتی موخابەراتی ناوچەیی تەورێز لەبەردەم دەفتەری بەرپرسی ناوچەیی پارێزگا و نێو بینای ناوەندی موخابەرات، ماڵدزراوانی کۆمپانیای ئازیکۆ لەبەردەم دەفتەری بەرپرسی دەزگای قەزایی ڕێژیمی ئێران لە تاران و دانیشتووانی گوندی مالکئابادی ئەراک لەبەردەم شۆرای شاری ئەراک بەڕێوە چوو.
هەروەها کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی “کێوی موبارک”ی شاری جاسک، مانگرتنی گشتییان ڕاگەیاند.