پاش چەند ڕۆژ شانۆی سەرشەقامی مەریوان کۆتایی پێهات و کەسەکان و شانۆ سەرکەوتووەکان لەلایەن داوەرانەوە خەڵات کران.
ئەو فێستیڤاڵە ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەر، بە ئامادەبوونی چەندین گرووپی شانۆیی لە پارێزگاکانی سنە، کرماشان، ئیلام، ئیسفەهان، بروجێرد، تاران و چەندین پارێزگای دیکە، کۆتایی بە کاری خۆی هێنا و کەسەبراوەکان و شانۆ سەرکەوتووەکانی فێستیڤاڵی شانۆی سەرشەقامی مەریوان، لە بەشە جۆراوجۆرەکاندا، خەڵات کران.
بەشەکانی ئەم فێستیڤاڵە بریتی بوون لە: بەشی منداڵان و مێرمنداڵان، جیاوازی پێشاندان، بەشی هەڵبژاردن، بەشی گەڵاڵەداڕشتن و بەشەکانی ئازاد، ئایینیی و سوننەتی
بە وتەی شارەزایانی بواری هونەر و هونەرمەندانی كوردستان، فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆی سەرشەقامی مەریوان گەورەترین ڕووداوی کەلتووری-هونەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.