کورده‌کانی دانیشتووی نۆڕوێژ له پێشوازی ساڵی نوێ‌و به‌هاری کورده‌واریدا ڕیوڕهسمێکیان به‌ڕێوه‌برد.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه رۆژی شەممە، ٢٢ی رەشەممە به ده‌ستپێشخه‌ریی یه‌کیه‌تیی ژنانی دێموکراتی کوردستان، یەکیه‌تیی لاوانی دێموکراتی رۆژهەڵاتی کوردستان‌و کۆمەڵەی کولتووری کوردی رۆمەریکەو بە بەشداریی سه‌دان که‌س له کوردانی دانیشتووی ئه‌و ناوچه‌یه گیرا.
ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بە سروودی نەتەوایەتی ئەی رەقیب‌و ڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزنان له گیانی پاکی شەهیدانی گەلی کورد‌و خوێندنەوەی چەند کۆپلە شێعرێکی نەتەوەیی لە لایەن ئارەزوو عومەرزادە دەستی پێ‌کرد.
دواتر پەیامی هاوبەشی ڕێکخراوه‌کانی به‌ڕێوبه‌ری ڕێوره‌سمه‌که لە لایەن پەروین رەمەزانی، ئەندامی بەرێوەبەری کۆمەڵەی کولتوری کوردی خوێندرایەوە. لە پەیامی نەورۆزیی ڕێکخراوه‌کانی یه‌کیه‌تیی ژنان‌و لاوانی دێموکڕات‌و کۆمەڵەی کولتوری کوردی‌دا وێرای پیرۆزبایی جێژنی نەورۆزو هاتنی سالی ٩٥ی هه‌تاوی، ئاماژە بە مێژوویی نەورۆز لە نێو کوردەواری کرابوو کە چۆن ئەو جێژنە بۆتە بۆنەیەک بۆ حه‌ماسه‌و دەربڕینی نارەزایەتیو بەربەرەکانی بە دژی کۆماری ئیسلامی.
بەشێکی دیکەی ئه‌و پەیامە بۆ باس لەسه‌ر هەلومەرجی سیاسی ئەورۆی کوردستان‌و ئاوڕدانه‌وه له پرسی کورد له ئێران‌و تیشکخستنه سه‌ر پێشێلکردنی مافه‌کانی کورد له ئێران ته‌رخان کرابوو.
بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی جێژنەکەش بۆ چالاکیی هونه‌ری ته‌رخان کرابوو که بە دەنگی خۆشی هونەرمەندان پەیوەند جاف‌و بێهروز لوتفی و شایی‌و شادیی بەشداربووان درێژەی پێدرا.