“ئەحمەد بەزلە” پێشمەرگەیەکی پێشووی حیزبی دێموکرات لە شاری پیرانشار ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان، کاک ئەحمەد بەزلە پێشمەرگە و کادری پێشووی حیزب لە ناوچەی پیران ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری١٤٠٠ـی ماڵاوایی لە ژیان کرد.
ئەحمەد بەزلە وەک پێشمەرگەیەکی هەڵسووڕ و کادری ناوچە لەدەیەی ٦٠ی هەتاویدا لەخزمەت جووڵانەوەی ڕزگاری خوازی خەڵکی کوردستان و جێگای متمانەی خەڵکی ناوچەکە بووە و بەوپەڕی بەرپرسیارەتیەوە ئەرکە حیزبیەکانی ڕاپەڕاندووە، پاش ساڵی ٦٤ لەسەر بڕیاری حیزب دەگەڕێتەوە نێو بنەماڵەکەی و هەردەم بە بیروباوەڕەوە لەگەڵ حیزبی دێموکراتدا مایەوە و جێگای ڕێزی خەڵکی ناوچەی پیران و خەڵکی دێموکراتدۆستی پیرانشار بووە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە وێڕای دەربڕینی خەم و پەژارەی خۆمان بۆ کۆچیدوایی کاک ” ئەحمەد بەزلە ” سەرەخۆشی لە بنەماڵەی بەڕێزیان و سەرجەم خزم وکەسوکاریان لە پیرانشار دەکەین وخۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.