کورده‌کانی نۆڕوێژ که زۆربه‌یان ئه‌ندامی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بوو، بۆ پشتیوانی له یارسانه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان که ئه‌و ماوه‌یه دیسانه‌که‌ش له‌لایه‌ن کۆماری ئیسلامیی ئێرانه‌وه سووکایه‌تییان پێکراوه، خۆپیشاندانێکیان وه‌ڕێخست.
له‌و خۆپیشاندانه‌دا که رۆژی شەممە، ٢٢ی رەشەممە لە بەردەرگای باڵوێزخانه‌ی ئێران لە ئۆسلۆ بەڕێوه‌چوو، سیاسه‌تی ههڵاواردنو سووکایەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ده‌رحه‌ق به یارسانەکانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان مه‌حکووم کرا.
ئه‌و خۆپێشاندانەکە بە دروشمی جۆراوجۆر دژ به کۆماری ئیسلامی‌و به‌رگری له که‌ڕامه‌تی یارسانهکانو پێویستیی پاراستنی ماف‌و ئازادییه‌کانیان دەستی پێکردو به‌شداربووان پشتیوانی خۆیان بۆ داوا ڕەواکانی کومەڵگای یارسان دەربڕی. هه‌روه‌ها داوایان کرد کە سنورێک بۆ سووکایەتیو دەسیدرێژیی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی کۆماری ئیسلامی بۆسەر شوینە پیرۆزەکانی یارسانه‌کان دابندرێ.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی ئه‌و خۆپیشاندانه‌دا پەیامی نارەزایەتیی کۆمیتەی یارسان لە نۆروێژ لە لایان ئەمیر سەلیمی خوێندرایەوە.
بۆ بینینی وێنەکان کرتە لێرە بکە