كۆچبه‌رانی کوردی باشوور و ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان له سنووری بێلاڕووس- لەهێستان گیریان خواردووە و لە دۆخێکی خراپ دان.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، نزیکەی ٣٠٠ کۆچبەری کوردی خەڵکی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە سنووری بێلاڕووس – لەهێستان گیریان خواردووە و داوای هاوکاری بەپەلە لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ دەکەن.
لە چەند ڕۆژی ڕابروودا چەندین کۆچبەر له سنووری نێوان بێلاڕووس و لەهێستان بەهۆی برسیێتی و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە؛ له‌لایه‌كی دیكه‌وه به‌هۆی خراپی هه‌ڵسوكه‌وتی پۆلیسی وڵاتانی بێلاڕووس و لەهێستان به‌مه‌به‌ستی ڕێگریكردن له سنووربه‌زاندنی ئه‌و كۆچبه‌رانه، ده‌ست و قاچی چه‌ند كۆچبه‌رێكیان شكاندووه و به‌هۆی سه‌رمای زۆره‌وه مه‌ترسی گیان له‌ده‌ستدانی چه‌ندین كه‌سی دیكه‌ش هه‌یه.