لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ڕۆژی ڕابردوو ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەرێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی دووشەممە ١٠ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە دڕێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئیران ٢٦ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کارمەندان وبەڕێوەبەرانی دەزگای قەزایی ئێران لە شارەکانی تاران، مەشهەد، شووش، یەزد، زەنجان، فەرهان، ڕێی، کوهرەنگ، نەیشابوور، مەیبود، گورگان، ئازادشهر، سنە، ئەهواز، ئیلام، ئەراک، ئەردەبیل، دیواندەرە، پاوە، دەماوەند، کاشمەر و بروجێن لەبەردەم بینای دادگووستەری شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کانگای ئاسنی گوجەر لە شاری ڕاوەر هەڵکەوتوو لە باکووری کرمان لەبەردەم ئیدارەی کاری ئەو شارە، کرێکارانی شارەوانیی کووت عەبدوڵا لەبەردەم بینای شۆرای ئیسلامی ئەو شارە و کۆمەڵیک لە هاووڵاتییانی تاران لەبەردەم بینای ڕێکخراوی بەرنامە و بوودجە لە تاران بەرێوە چوو.