دایکی کاک برایم زێوه‌یی، ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و به‌رپرسی پێوه‌ندییه‌کانی حیزب له هه‌وڵیر کۆچی دوایی کرد.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد ڕۆژی شه‌ممه، ٢٢ی ڕه‌شه‌ممه؛ خاتوو ئایشێ مه‌عرووفی، دایکی کاک برایم زێوه‌یی له شاره‌دێی نه‌ڵاسی سه‌ر به شاری سه‌رده‌شت به‌هۆی پیری‌و به‌ساڵاچوویی کۆچی دوایی کرد.
خاتوو ئایشێ هه‌ر له کاتی شۆڕشی چه‌کداریی ٤٧-٤٦ ی حیزبی دێموکڕاته‌وه ئاوێته‌ی بیری نه‌ته‌وه‌یی بوو، بۆیه کاتێکیش دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران کوڕه‌که‌ی ڕیزی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕاتی هه‌ڵبژارد، شانازیی به خۆی ده‌کرد که ڕۆڵه‌یه‌کی ئاوای له داوێنی خۆیدا په‌روه‌رده کردوه.
دایه ئایشێ ئه‌گه‌رچی له ماوه‌ی ساڵانی ڕابردوودا به‌هۆی پیری‌و لاوازی نه‌یتوانیبوو سه‌ردانی بنکه‌کانی شۆڕش بکا، به‌ڵام تا دواهه‌ناسه دڵی لای حیزبهکهیو خه‌باتی نه‌ته‌وه‌که‌ی بوو.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌و ڕۆژی یه‌کشه‌ممه، ٢٣ ی ڕه‌شه‌مه له ساڵۆنی بۆنه‌و ڕێوڕه‌سمه‌کانی حیزب کۆڕی پرسه‌و سه‌ره‌خۆشیی دایه ئایشێ به‌ڕێوه‌چوو.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که به سه‌دان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب‌و نوێنه‌رانی حیزب‌و لایه‌نه سیاسییهکانو که‌سایه‌تییه‌کانی باشووری کوردستان تێیدا به‌شداربوون، کاک مسته‌فا مه‌ولوودی، ئه‌ندامی ده‌فته‌ری سیاسیی حیزب له سه‌ر ژیان‌و به‌سه‌رهاتی دایه ئایشێ مهعرووفیو خزمهتو دڵسۆزییه‌کانی بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ به‌شداران دوا.
له‌و کۆڕیاده‌دا کاک برایم زێوه‌یی‌ش به کورتی باسی له ژیان‌و خه‌مخۆرییه‌کانی دایکی بۆ حیزبی دێموکڕات کرد‌و له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌که‌یه‌وه سپاسی هاوخه‌میی تێکۆشه‌رانی حیزبی دێموکڕات له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌که‌ی به‌بۆنه‌ی کۆچی دوایی دایکی کرد.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیش به‌و بۆنه‌یه سه‌ره‌خۆشی له بنه‌ماڵه‌و که‌سوکاری دایه ئایشێ مه‌عرووفی ده‌کاو خۆمان به شه‌ریکه خه‌میان ده‌زانین.