لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ١٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ١٣ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە خانەنشینکراوانی ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی لە شارەکانی تاران، مەشهەد، ئەهواز، کرماشان، ڕەشت و تەورێز لە بەردەم ڕێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتیی شارەکانیان بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی مێترۆی تاران لە بەردەم وێستگەی مێترۆی سادقیە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڕۆنی گوڵنار بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی کۆمپانیاکە، کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئابادان بۆ دووهەمین ڕۆژی بەردەوام لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیای ماشینسازی ئەراک لە بەردەم کۆمپانیاکە، خانەنشینکراوانی ئیدارەی موخابەراتی ئێران لە بەردەم بینای ئیداری موخابەراتی ئێران لە تاران، جووتیارانی شووش و شووشتەر لە بەردەم بینای ئۆستانداریی خووزستان لە ئەهواز و کرێکارانی شارەوانیی ڕۆژان دەشتی کاسپین لە قەزوێن بەڕێوە چوو.