ڕێبەری ڕەوتی سەدر، سەرەڕای مەحکوومکردنی دەستێوەردانە ناوچەییەکان لە هەڵبژاردنی پارلمانی عێراق وتی: ڕاپۆرتگەلێکمان لە بەردەست دایە کە دەیسەلمێنێ هێندێک لە وڵاتانی دەوروبەر، دەستێوەردانیان لە هەڵبژاردنە نێوخۆییەکانی عێراق کردووە.
موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر لە عێراق، ڕۆژی یەکشەممە ٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتێر نووسی: ئێمە خەڵکی عێراقین و کێشەکانی خۆمان لەنێو خۆماندا چارەسەر دەکەین و دەستێوەردانی وڵاتانی دیکە لە کاروباری نێوخۆیی عێراق بەتایبەتی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان، بێڕێزیکردن بە خەڵک، سەروەریی خاکی عێراق و یەکپارچەیی ئەو وڵاتەیە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: زانیاریگەلێکی دروستمان لە بەردەست دایە کە دەیسەلمێنێ هێندێک لە وڵاتانی دەوروبەر دەستێوەردانیان لە هەڵبژاردنەکان کردووە و بە گوشار خستنە سەر هێندێک لە لایەنە سیاسییەکان، دەیانهەوێت بەرژەوەندییەکانیان پارێزراو بێ.
موقتەدا سەدر لە درێژەدا بە ئاماژە بەوەیکە دەستێوەردانە دەرەکییەکان خەسارێکی گەورە دەگەیێنێتە سەروەریی عێراق و خەڵکی ئەو وڵاتە، وتی: هەموو ئەو وڵاتانەی کە بە ئاشکرا دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی عێراق دەکەن دەبێ بە خێراترین کات، دەست لە دەستێوەردان لە کاروباری نێوخۆیی عێراق هەڵبگرن.