یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان لە بەرەبەری یادی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی خۆیدا فستیڤاڵێکی کولتووری هونه‌ریی له قه‌ڵای دێموکرات‌دا بەڕێوە برد.
لەو فستیڤاڵەدا کە رۆژی شه‌ممه، ٢٢ی ڕشهممه بەبەشداریی ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تی ژنان‌و بە مەبەستی به زیندوو راگرتنی که‌له‌پووری کوردی‌و جلوبه‌رگی ڕەسەنی کوردی بەڕێوەچوو، کۆمەڵێک چالاکیی هونەری پێشکێش کران.
لایه‌لایه‌ی سەر بێشکە، مهشکهژاندنو پێداهه‌ڵگووتنی مه‌شکه، خوێندنه‌وه‌ی شێعر و خواردنی چێشتی کورده‌واری‌و هه‌ڵپه‌ڕكێ چەند بڕگەیەکی ئەو فستیڤاڵە بوون کە لەلایەن کادرو پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، بنەماڵەکانیانو ئەندامانی یەکیەتیی ژنانەوە بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان چەند ڕۆژ پێش ئێستاش لە چالاکییەکی دیکە کە رۆژی ٥شه‌ممه، ٢٠ی ره‌شه‌مه بەڕێوەی بردبوو، ماڕاتۆنێکی ڕاکردنی بۆ ئه‌ندامانی یه‌کیه‌تیی ژنان پێکهێنا.
یەکیەتیی ژنانی دێموکڕاتی کوردستان ئەو چالاکییانەی لە پێشوازی ٧٠ ساڵەی دامەزرانی خۆیدا پێک هێناوە. ئەو ڕێکخراوەیە زستانی ساڵی ١٣٢٤ ی هەتاوی لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانەوە دامەزرا.