١٤ کەس لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە سنە، لەنێو ڕیزی باشترینەکانی ٢ لەسەدی نووسەرانی خاوەن زیاترین بەڵگەی زانستی لە جیهاندا، جێیان گرتووە.
بەپێی توێژینەوەی لێکۆڵەرانی زانکۆی ئاکسفۆرد لە ساڵی ٢٠٢١ لە نێوان هەموو مامۆستایانی زانکۆ لە دنیادا ١٠٠ هەزار کەس لە وڵاتانی جیاوازەوە لە ٢٢ بەشی زانستی و ١٧٦ ڕشتەی زانکۆیی هەڵبژێردراون کە نووسراوەکانیان لە نێوان ٢ لەسەدی پڕ بینەرترین مامۆستایانی دنیادا جێیان گرتووە، بەپێی توێژینەوەی ڕێکخراوی زانستی “ئێسکاپوس” ئەم کەسانە بەپێی پێوەری زانستی “کامپوزیتی c” و ٦ پێوەری زانستی دیکە هەڵبژێردراون کە بریتین لە:
Total citation
H-index
Coauthership-adjusted H-index
Total citation to single authored papers
Total citation to single + first authored papers
Total citation to single + first + last authored papers
لەم نێوانەدا نووسراوە زانستییەکانی ١٤ مامۆستای زانکۆی کوردستان لە لیستی ٢ لەسەدی پڕبینەرترین نووسەران و لێکۆڵەرانی دنیا جێی گرتووە کە لە بوارەکانی فیزیک، شیمی، کارەبا، ژێئۆمۆرفۆلۆژی، بیۆسیستێم، کامپیوتێر، کانزا و مێکانیک خەریکی لێکۆڵینەوە و کاری زانستین.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان وێڕای ماندوونەبوونی وتن بە خوێندکاران و مامۆستایانی نیشتمانپەروەر و دڵسۆزی کورد، ئاواتەخوازی سەرکەوتنی بەردەوامە بۆ ئەو کەسانەی کە ئەرکی گەشەی زانستیی کۆمەڵگایان وەئەستۆ گرتووە.