بەهۆی تەقینەوەی مین لە سەردەشت، هاووڵاتییەک بە سەختی بریندار بوو و هاووڵاتییەکیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ڕیژیم بە سەختی بریندار بوو.
ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، هاووڵاتێکی کورد بە ناوی “ئازاد” خەڵکی گوندی “دۆڵەتوو” سەر بە شاری سەردەشت کە خەریکی لەوەڕاندنی پەزەکانی بووە، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بە سەختی بریندار بوو و ناوبراو بۆ چارەسەریی پزێشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری سەردەشت کرا.
هەروەها لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا بەهۆی تەقینەوەی مین لە نزیکی مۆڵگەیەکی کۆنی ڕێژیم لە گوندی “زەلێ” سەر بە شاری سەردەشت هاووڵاتییەکی خەڵکی گوندی سپیدار، بە ناوی زانیار کە خەریکی لەوەڕاندنی مەڕوماڵات بووە بە سەختی بریندار بوو.
ئەم هاووڵاتییە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە و بۆ چارەسەریی پزێشکی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی دەرمانیی شاری ورمێ.