ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان باس له به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی کێشانی جغاره له نێو لاوان‌دا ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تی بێهداشت ده‌ڵێ به پێی دوایین ئاماره‌كان له ئاستی ئێران‌دا سه‌دی ٣٥ ی پیاوانی سه‌رووی ١٥ ساڵ‌و سه‌دی ٤ی ژنانیش سیکار ده‌كێشن. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی خوێنده‌واری له نێو توێژی لاوان‌دا، کێشانی جغاره به تایبه‌ت له نێو كچان‌و ژنانی خوێنده‌واردا زیادی کردوه.
ئاماره ناڕه‌سمییه‌كان ده‌ڵێن كه ٥ میلیۆن‌و ٣٠٠ هه‌زار كه‌س له ئاستی ئێران‌دا سیگارو قه‌ننه ده‌کێشن‌و به‌م هۆیه‌وه ساڵانه ٥٠ هه‌زار كه‌س ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ به‌هۆی سێگارو قه‌ننه‌وه ده‌مرن.
به قسه‌ی عه‌لی ئه‌كبه‌ر سیاری، جێگری وه‌زیری بێهداشت، کێشانی سیگار ٢٠ تا ٣٠ ساڵ له ته‌مه‌نی مرۆڤ كه‌م ده‌كاته‌وه، ئه‌م ڕووداوه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی هێزی مرۆیی‌و ئه‌وه‌ش له ئابووریی وڵات ده‌دا. کێشانی سیگار هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ری توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سیپه‌لاک به ڕاده‌ی سه‌دی ٣٠ ئه‌وه‌نده‌و ئه‌گه‌ری توشبوون به سه‌كته‌ی دڵ ٢ تا ٤ هینده‌ی ئاسایی زیاتر ده‌كا.
وه‌زاره‌تی بێهداشت وێڕای پێداگری له سه‌ر ئه‌وه‌ی ته‌مه‌نی ده‌سپێكی به‌كارهێنانی دوخانیات له جیهان بۆ خوار ١٤ ساڵ له كه‌می داوه، پشتڕاستی كرده‌وه که ئه‌م ئاماره له ئێرانیش گه‌یشتۆته دوایین ساڵی قۆناغی ناوه‌ندی‌و یه‌كه‌م ساڵی خولی دواناوه‌ندی.