بەهۆی قەیرانی ئابووری لە ئەفغانستان بەشێک لە بنەماڵەکان بەهۆی بەرسییەتی بە ناچار کچەکانیان دەفرۆشن.
هەواڵدەریی فەرانسە لە ڕاپۆرتێکی هەژێنەردا لە ڕۆژاوای ئەفغانستان باسی لەوە کردووە کە بەهۆی قەیرانی ئابووری لەو وڵاتە، بەشێک لە بنەماڵەکان دەکا بۆ ڕزگاربوون لە مردن و برسییەتی بە ناچاری کچەکانی خۆیان دەفرۆشن.
بەپێی ڕاپۆرتی فرانس پرێس، ئەو بنەماڵانە دوای وشکەساڵی و پاش ئاوارەبوونیان، ڕوویان لە ڕۆژاوای ئەفغانستان کردووە و ئێستا بۆ دابینکردنی سەرەتاییترین پێداویستییەکانی ژیان بە سەختی لەژێر گوشاردان و بەپێی وتەی ئەندامانی ئەو بنەماڵانە، لە ڕووی ناچارییەوە کچەکانیان بە ٥٠٠ تا ٤ هەزار دۆلار دەفڕۆشن.
نوێنەرانی ئەو کەمپ و گوندانەی کە ئەو ئاوارانەی تێدا نیشتەجێن لە ساڵی ٢٠١٨وە تا ئێستا بە دەیان ڕاپۆرتیان لە فرۆشتنی کچ لە نێو ئەو ئاوارانەدا بڵاو کردۆتەوە و ئەو ڕێژەیە لە پاش وشکەساڵی ئەمساڵ بە شێوەیەکی بەرچاو بەرز بووەتەوە.