لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوە چوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی شەممە ٨ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە شارەکانی ئێران ٨ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی ئابادان لە حەوشەی ئەو کۆمپانیایە، کرێکارانی کۆمپانیای بەرهەمهێنانی ڕۆنی گوڵنار لە حەوشەی کۆمپانیاکە و کۆمەڵێک لە مامۆستایان و فەرهەنگیانی شارەکانی ئێران لە بەردەم بینای مەجلیس لە تاران بەڕێوە چوو.
هەروەها کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کۆمەڵێک لە کرێکارانی کۆمپانیای پیشەی پێترۆشیمی ڕازی بەندەر ماهشەهر لە بەردەم بینای ناوەندیی ئەو کۆمپانیایە، کۆمەڵێک لە خەڵکی شاری مەهابادی ئەردستان لە پارێزگای ئیسفەهان، لە شوێنی ڕووباری تاهیرئاباد، خەڵکی گوندی شارەکۆنی نەیشابوور لە شوێنی هێڵی شەمەندەفەر لەو شارە و کۆمەڵێک لەکارمەندان و بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکانی تاران لە بەردەم بینای مەجلیسی ڕێژیم لە تاران بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە هاوکات لەگەڵ بەڕێوەچوونی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران، کۆمەڵێک لە یارمەتیدەرانی پسپۆڕانی نەخۆشخانەی “ئیمام حوسێن”ی تاران و کرێکارانی کۆمپانیای کیسۆن لە شاری جاسک لە شوێنی کارەکانیان دەستیان دایە مانگرتن.