ئیسرائیل بە مەبەستی هێرشکردنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران، ڕاهێنانی سەربازیی چڕی دەستپێکردووە و دەیهەوێ لە مانگەکانی داهاتوودا هێرش بکاتە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران.
بەپێی ڕاپۆرتی “تایمزی ئیسرائیل” هێزە ئاسمانییەکانی ئەرتەشی ئیسرائیل دەیانهەوێ لە مانگەکانی داهاتوودا بە ڕاهێنانێکی تۆکمە و بەهێزەوە، هێرش بکەنە سەر دامەزراوە ناوکییەکانی ڕێژیمی ئێران. ئەرتەشی ئسرائیل ڕایگەیاندووە کە، بۆ ئەو مەبەستە لە ئێستادا خەریکی ڕاهینانی سەربازیی چڕڕوپڕن بۆ ئەوەی هێرشەکانیان ئاکامێکی باشی هەبێ و بەشێک لە پلانی هێرشکردنی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆسەر دامەزراوە ناوکییەکان لە ماوەیکی کەمدا بەڕێوە دەچێ و بەشێکی دیکەی ئەو پلانە زیاتر لە یەک ساڵ دەخایەنێ.
هەر لەو راپۆرتەدا هاتووە کە، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە، فڕۆکە شەڕکەرەکانی “ئێف١٥”ی ئەو وڵاتە لە چالاکییەکانی خۆیدا، ئیسکۆرتی فڕۆکەیەکی بۆمبهاوێژی “بی١بی”ـی ئەمریکاە کرد کە لەسەر ئاسمانی کەناراوەکانی فارس دەسووڕایەوە. هەروەها ئەرتەشی ئیسرائیل باسی لەوە کردووە کە، بۆمبهاوێژی بی١بی دەورێکی باشی هەیە لە بۆمبارانکردنی دامەزراوە ناوکییە ژێرزەوییەکانی ڕێژیمی ئێران و ئەو چالاکییەش پەیامێکی هەڕەشەیی بوو بەدژی دامەزراوە ناوکییە ژێرزەمینییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ ئەوەی تێبگا هێرشەکانیان زۆر جیددین و بە دڵنیاییەوە لە ماوەیەکی کەمدا بەڕێوە دەچێ.