له هێرشێكی شیمیایی گرووپی حكو‌مه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش بۆسه‌ر ده‌ورووبه‌ری كه‌ركووك، منداڵێكی ٣ ساڵه كوژراو و نزیك به ٦٠٠ كه‌س بریندار بوون‌و به سه‌دان كه‌سی دیكه‌ش ئاواره بوون.
به‌پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی ئاسۆشیتێدپرێس، شاری بچووكی دووز خورماتو له ده‌ورووبه‌ری شاری كه‌ركووك كه ٣ ڕۆژ له‌وه پێش هێرشی شیمیایی كرابووه سه‌ر، سه‌رله به‌یانیی ڕۆژی شه‌ممه، دووباره‌ی به چه‌کی شیمیایی هێرشی كرایه‌وه سه‌ر.
به‌رپرسی نه‌خۆشخانه‌كانی دوزخورماتوو و که‌رکووک ده‌ڵێن برینداره‌كان به ده‌م برینی ده‌ست سووتان‌و چڵكکردنی، كه‌م ئاویی له‌ش‌و هه‌ست به خنكان ده‌ناڵێنن.
هێرشی شیمیایی داعش بۆسه‌ر شاره‌كانی عێراق، ته‌قریبه‌ن هاوكاته له‌گه‌ڵ ده‌سبه‌سه‌ركرانی سلێمان داود ئه‌لبكار، پسپۆڕی چه‌كی شیمیایی ئه‌م گرووپه که ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئا‌مریكا ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو ڕایگه‌یاند كه هێزه تایبه‌ته‌كانی ئا‌مریكا، “سلێمان ئه‌لبكار”یان مانگی ڕابردوو له وڵاتی عێراق ده‌سبه‌سه‌ر كردوه.
به‌پێی قسه‌كانی پێنتاگۆن، سلێمان داوود ئه‌لبكار، زانیاریی گرینگی له‌باره‌ی شوێنی به‌رهه‌مهێنان‌و پاشكه‌وتكردنی چه‌كی شیمیایی ئه‌م گرووپه تیرۆریسته ئاشكرا كردوه.
به قسه‌ی كاربه‌ده‌ستانی ئامریكایی، گرووپی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی تا ئێستا له شه‌ڕدا كه‌ڵكی له دوو گازی شیمیایی “خه‌رده‌ل”و “كولور” ورگرتووه.
ئه‌م گرووپه تیرۆریستییه ئێستاش شاری موسڵی كه دووهه‌مین گه‌وره‌ی عێراقه، له ژێر كۆنتڕۆڵی خۆی‌دا هێشتۆته‌وه.