نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی وڵاته‌کی له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كانی ئه‌م دواییانه‌ی ئێران ڕایگه‌یاند كه ئه‌م بابه‌ته له كۆبوونه‌وه‌ی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كاندا دێنێته به‌رباس.
سامانتا پاوێر، وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانیی واشنگتۆن له تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی چه‌ند ڕۆژ له‌وه پێشی ئێران داوای له وڵاتانی جیهان كرد که پشتیوانی ئا‌مریكا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی له دژی ئه‌م تاقیكردنه‌وانه‌ی ئێران بن.
نوێنه‌ری ئا‌مریكا له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هه‌روه‌ها گوتی تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌کانی ئێران هۆکاری هورووژاندنو ناسه‌قامگیری ئه‌منیه‌ت له ناوچه‌که‌ن. ناوبراو به ئاماژه به قسه‌کانی فه‌رمانده‌یه‌كی نیزامیی ئێران که گوتبووی ئه‌م مووشه‌كانه تایبه‌ت بۆ لێدانی وڵاتی ئیسراییل دروست كراون، گوتی: ئێمه وه‌ها هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك له دژی وڵاتێكی ئه‌ندام له ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان‌و یه‌كێك له هاوپه‌یمانه نزیكه‌كانی خۆمان قه‌بووڵ ناكه‌ین.
سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی حه‌وتووی ڕابردوو له چوارچێوه‌ی مانۆرێكی مووشه‌كیدا، دوو مووشه‌ك به ناوه‌كانی “قه‌در ئێچ”و “قه‌در ئێف” به سه‌ركه‌وتوویی تاقی كرده‌وه.
ڕاگه‌یه‌نه نێوخۆییه‌كانی ئێران بڵاویان كردبۆوه كه له‌سه‌ر ئه‌م مووشه‌كانه به زمانی عێبری دێرێك له قسه‌کانی خومه‌ینی، ڕێبه‌ری پێشووی كۆماری ئیسلامی نووسرابوو كه ده‌ڵێ “ئیسراییل نابێ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان بمێنێ.”
شورای ئه‌منیه‌تی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوینی ساڵی ڕابردوو به په‌سه‌ندکردنی بڕیارنامه‌ی ٢٢٣١ وێڕای پێداگری له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی گشتگیر‌و هه‌مه لایه‌نه‌ی هاوبه‌ش “به‌رجام” له نێوان ئێران و ٦ زلهێزه‌كه‌ی جیهان، داوای له ئێران كردبوو تا ٨ ساڵی دوای یه‌كه‌م ڕۆژی جێبه‌جێكردنی به‌رجام له هه‌ر چه‌شنه چالاكییه‌كی پێوه‌ندیدار به به‌رنامه‌ی مووشه‌كه‌كانی بالستیك كه توانای هه‌ڵگرتنی كڵاوه‌ی ناوكییان هه‌یه، خۆ بپارێزێ.