ڕۆژی پێنج شەممە ٦ی خەزەڵوەر کاک مستەفا خدرپوور باوکی دوو شەهیدی کوردستان لە گوندی سیویچی بانە بە هۆی پیری و نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کاک مستەفا دوو کوڕی بە ناوەکانی حەسەن و جەعفەر شەهید بوونە. شەهید حەسەن ناسراو بە حەسەن سیوچی کادری حیزبی دێموکراتی کوردستان خەزەڵوەری ساڵی ٦٨ لە تێکهەڵچووندا لە گەڵ هێزەکانی کۆماری ئیسلامی لە گوندی دارینی مەریوان شەهید بوو و چووە ڕیزی کاروانی شەهیدانی کوردستانەوە، شەهید جەعفەر کوڕێکی دیکەی کاک مستەفا بوو کە لە ڕیزی پەکەکەدا شەهید بووە.
ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستان بەم بۆنەوە سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەسوکاری کاک مستەفا خدرپوور دەکا و خۆی بە شەریکە خەمیان دەزانێ.