دوێنێ لە کۆبوونەوەی شۆرای شاری بانە بوو بە شەڕ و یەکێک لە ئەندامانی شۆرا بە قەندان پەلاماری ئەندامێکی دیکەی دا کە ناوبراو لە هۆش چوو و کۆبوونەوەکە تێکچوو.
دەوترێ کە ماوەیەکی زۆرە شۆرای شاری بانە لە سەر هەڵبژاردنی شارەداری بانە کێشەیان هەیە،دەستەیەک خوازیاری مانەوەی بابەکر ڕۆستەمی پوور شارەداری پێشوون کە دەوترێ سەردەستەی باندێکی گەندەڵکارە لەو شارە و دەستەیەکی دیکە دەیانهەوێ کەسێکی دیکە بکەنە شارەدار.
بە پێی هەواڵەکە ئەو پیاوە کە قەندانی لە ئەو ئەندامە ئافرەتەی شۆرای شار گرتووە سەر بە باندی گەندەڵی ڕۆستەمی پوورە.