وەزارەتی پەروەردەی ویلایەتی “تینێسی” لە وڵاتی ئەمریکا ڕایگەیاند کە زمانی کوردی وەکوو یەکێک لە زمانە فەرمییەکانی ئەو ویلایەتە پەسەند کراوە و لە قۆناغەکانی ناوەندی و دوانانوەندیی قوتابخانەکانی ئەو ویلایەتە دەخوێندرێت، هاوکات وەکوو یازدەهەمین زمانی ڕێگەپێدراو لە وەزارەتی دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پەسەند کراوە.
جێگای ئاماژەیە کە لە قوتابخانەکانی شاری نێشویل، پێتەختی ویلایەتی تینێسی کە زۆرترین ڕێژەی پەنابەرانی کوردی لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکادا هەیە و بە کوردستانی بچووک ناسێندراوە، لە ساڵی ٢٠١٩ی زایینییەوە زمانی کوردیی ڕێگەپێدراوە و دەخوێندرێت.
شایانی باسە کە لە ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیدا لە زانکۆی ویلایەتی “میسووری” پەسەند کراوە و بە شێوەی سەرهێڵ بە خوازیارانی فێربوونی زمانی کوردی لە سەرانسەری جهیاندا دەخوێندرێت، پێشتریش زانکۆی “سێنتراڵـ”ـی ویلایەتی فۆلۆریدا زمانی کوردیی وەکوو زمانەکانی خوێندن بەفەرمی پەسەند کردووە و دەخوێندرێت.