حوسێن زولفه‌قاری، جێگری ئه‌منیه‌تی ئینتزامیی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران ده‌ڵێ، له ئێران به‌رنامه‌یه‌كی جیددی‌و تایبه‌ت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاخ نییه‌و ته‌نیا پێش به سه‌دی ٢ی قاچاخكردنه‌کان ده‌گیردرێ.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماڵپه‌ڕی حکومه‌تیی ته‌سنیم، زولفه‌قاری ده‌ڵێ به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی ستادی پێوه‌ندیدار به به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ماده‌ی قاچاخ، پێش به سه‌دی ٩٨ قاچاخكردنه‌کان ناگیردرێ‌و هه‌موو ئه‌وانه ده‌ڕژێنه نێو بازاره‌وه.
ئه‌م كاربه‌ده‌سته‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی ئێران گوتبووی وڵاتانی دراوسێ به قه‌د ئێران گیروگرفتی قاچاخیان نییه، به‌ڵام قاچاخ ڕێگه‌چاره‌ی ئابووریی هه‌یه‌و پێویستیی به ڕێكخستنی ژێرخایه‌ن هه‌یه.
قسه‌کانی ناوبراو له حاڵێک دایه که حه‌وتووی ڕابردوو ڕاگه‌یه‌ندرا كه نزیك به ٤ هه‌زار تۆن میوه‌ی قاچاخ له ئێران‌دا بڵاوكراوه‌ته‌ه.
گیروگرفتی قاچاخ له ئێران زۆر گه‌وره‌یه‌و كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار چه‌ندین جار ئاماژه‌یان به مه‌ترسییه‌كانی قاچاخ كردوه. به قسه‌ی یه‌كێك له كاربه‌ده‌ستان، داهاتی ساڵانه‌ی قاچاخچیانی كاڵا زیاتر له ٣٠ میلیارد دۆلاره.
هه‌روه‌ها به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و بازرگانیی ئێران به‌م زووانه گه‌تبووی سه‌دی ٩٠ی جلوبه‌رگی هاورده‌ی ئێران به شێوه‌ی ناڕه‌سمی یان قاچاخ ده‌هێنرێته ئێرانه‌وه.