باوکی دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان بە ناوی کاک “عەبدوڵا درەخشانی” لە تەمەنی ٧٥ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە ماڵاوایی لە ژیان کرد.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکاراتی کوردستان، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵەوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، کاک عەبدوڵا درەخشانی، باوکی “محەممەد و ڕەسووڵ درەخشانی”، دوو شەهیدی حیزبی دێموکراتی کوردستان ، بەهۆی نەخۆشییەوە لە تەمەنی ٧٥ساڵیدا لە شاری پیرانشار بۆ هەمیشە ماڵاوایی لە ڕێبازی شەهیدانی کوردستان کرد و دڵە پڕ لە هیواکەی لە لێدان کەوت.
شەهید “ڕسووڵ درخشانی” ساڵی ١٣٤٩ی هەتاوی، لە گوندی “قەڵاتی نەڵێن” لەدایک بوو و ڕێکەوتی ١٠ی گەلاوێژی ١٣٦٨ی هەتاوی، لە شوێنێک بە ناوی “گردەشینان” لە ئەنجامی شەڕێک بەدژی داگیرکەرانی کوردستان تێکەڵ بە کاروانی شەهیدان بوو و گڵکۆی ناوبراو لە “قەڵاتی نەڵێن”ـە و هەروەها شەهید “محەممەد درەخشانی” لە گوندی “قەڵاتی نەڵێن” لەدایک بووە، ڕێکەوتی ١٣ی گەلاوێژی ١٣٦٤ی هەتاوی، لە ئاکامی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ هێزە داگیرکەرەکانی ڕێژیمی ئێران لە شوێنێک بە ناوی “باوەلە” شەهید کرا و گڵکۆکەی لە گوندی “بەدراوێ”ـیە.
لەلایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەمالەی درەخشانی و هەموو کەسوکار و خەڵکی ناوچەی پیرانشار دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین.