اووڵاتییەکی خەڵکی چالدێران سەر بە پارێزگای ورمێ هاوڕێ لە گەڵ کوڕە مێرمنداڵەکەی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی سەگریک سەر بە شاری چالدێران و هاووڵاتییەکیان بە ناوی محەمەد خالیدی و کوڕە ١٦ ساڵانەکەی بە ناوی ئەحمەد دەسبەسەر کردووە.
ئەو باوک و کوڕە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حیزبێکی کوردستانیی دژبەری ڕێژیمی ئێران دەسبەسەر کراون.
دوای تێپەڕینی یەک حەوتوو لە دەسبەسەر کرانی محەمەد خالیدی و کوڕەکەی،چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانیان نادیارە و بەدواداچوونی بنەماڵەکەیان لەو بارەیەوە بێ ئاکام ماوەتەوە.