سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە ئێران دەبێ دڵنیایی تەواو لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی ، بدات بە ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە و هیوای خواست کێشەی بەرنامەی ناوکیی ئێران بە خێراترین کات چارەسەر بکرێ.
ڕافائێل گرووسی، سکرتێری گشتیی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکیی، ڕۆژی هەینی ٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەریی” یۆرۆنیوز” بەئاماژە بەگرینگی دەور و نەخشی لێکۆڵەرانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزە لە دامەزراوە ناوکییەکانی ئێران وتی: ئێران دەتوانێ دڕێژە بە چالاکییە ناوکییەکانی بە مەرج بدا و هاوکات ئەو ڕیژیمە دەبێ دڵنیایی تەوا بە کۆمەڵگەی جیهانیی لەهەمبەر بەرنامەی ناوکیی وڵاتەکەی بدات.
ناوبراو لەدرێژەدا داوای لە دەوڵەتی ڕەئیسی کرد کە ئیزنی سەردان و لێکۆڵینەوە بە لێکۆڵەرانی ئاژانس لە دامەزراوەی ناوکیی نەتەنز بدات.
گرووسی لە درێژەدا لەهەمبەر دەسپێکردنەوەی وتووێژە ناوکییەکانی ڤییەن وتی: ئێمە پێشوازیی لە وتووێژەکان دەکەین بەڵام کێشەگەلێکی زۆر لە نێوان لایەنەکاندا هەیە کە هێوادارین چارەسەر ببێ و بە خێراترین کات دەسپێبکاتەوە.