له چالاکییه‌کی ژینگه‌پارێزی‌دا گوندی ساوان له بانه له زبڵ‌و زاڵ خاوێن کرایه‌وه‌و سه‌دان نه‌مام له‌و ئاواییه‌دا نێژران.
ڕۆژی شەممە ۲۲‌ی ڕەشەمە بە ده‌ستپێشخه‌ریی دێهیاری‌و شۆڕاو ژینگەپارێزانی ساوان‌و بە بەشداریی خەڵکی ئه‌و گونده‌و چەند ڕێکخراوی مەدەنی‌و ئەنجومەنی شاری بانەو چەند کەسایەتی‌و شاعیر‌و خەڵکی ناوچەکە، بۆ پێشوازی لە ساڵی نوێ‌و جێژنی نەورۆز، هەڵمەتێکی خاوێنکردنەوە‌و چاندنی نەمام لە گوندی ساوان به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تای ڕێوره‌سمه‌که‌دا نێو گوند‌و ده‌ورووبه‌ری ساوان خاوێن کرایه‌وه‌و دواتر ڕێوڕه‌سمه‌که له‌به‌ر مزگه‌وتی ئاوایی درێژه‌ی پێ‌درا.
خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند ئایه‌تێک له قورئانی پیرۆز له‌لایه‌ن ئه‌بووبه‌کر مروه‌تی‌و ڕاگه‌یاندنی ڕیزی به‌رنامه‌کان له‌لایه‌ن حه‌سه‌ن حه‌سه‌نی ساوان ده‌سپێکی به‌رنامه‌که بوون.
له درێژه‌ی به‌رنامه‌که‌دا مامۆستا خالید ڕه‌ئووفی، مامۆستای ئاوه‌دانی قسه‌ی بۆ به‌شداران کرد‌و که‌ریم دافعی، شاعیر وته‌یه‌کی له‌سه‌ر گرینگیی ژینگه‌پارێزی وه‌ک بنه‌مای نیشتماندۆستی‌و پێویستیی پاراستنی بۆنه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌کان وه‌ک نه‌ورۆزو چوارشه‌ممه‌سووریی پێشکێش کرد‌و چه‌ند شێعرێکی خۆی له‌و بۆنه‌یه‌دا خوێنده‌وه.
له بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی به‌رنامه‌که‌دا سروودێک له‌لایه‌ن کۆڕی سرودی کچانی ساوان پێشکێش کراو عیززه‌ت عه‌زیزی، به‌رپرسی بنکه‌ی ته‌ندروستیی ساوان‌و ساڵح‌زاده، له‌لایه‌ن ئیداره‌ی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی بانه‌وه له‌سه‌ر پرسی ژینگه‌پارێزی وتاریان پێشکێش کرد.
ڕێوڕه‌سمه‌که به پێشکێش‌کردنی سروودێک له‌لایه‌ن کۆری سروودی کوڕانی ساوان‌و خوێندنه‌وه‌ی شێعرێک له‌لایه‌ن خاتوو یارا درێژه‌ی پێ‌دراو دواتر پەیامی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی بانە لە لایان ماردین ڕۆژهەڵاتی‌و؛ پەیامی ئەنجوومەنی ئاسۆی ڕوون له‌لایه‌ن سماییل غەمگین خوێندرانه‌وه.
دوابڕگه‌ی رێوڕه‌سمه‌که‌ش هه‌ڵمه‌تی نه‌مام ناشتن بوو که له‌لایه‌ن به‌شدارانه‌وه‌و به گه‌رموگوڕی‌و تامه‌زرۆیی زۆره‌وه به‌ڕێوه‌چوو.