لاوانی سەرکەوتوو و وەرزشوانانی دیاری ئێرانی، بە هۆکاری ناکارامەیی و بایەخنەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بەردەوام ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن.
لاوانی سەرکەوتوو و وەرزشوانانی ئێرانی، بە هۆکاری ناکارامەیی و وبەیاخنەدانی بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران بە تواناییەکانیان و هەروەها گوشارەکانی ڕێژیم بۆ سەر ئەو لاوانە بە مەبەستی ئەوەی کە لە بازنەی سیاسەتەکانی ڕێژیمدا بجووڵێنەوە، بەردەوام ئەو وڵاتە بەجێدەهێڵن.
لاوێکی ئێرانیی پاڵەوانی نێونەتەوەیی وەرزشی کیگبوکسینگ، بە ناوی “ئومید ئەحمەدیسەفا”، کە لەگەڵ گرووپێکی وەرزشیی ئێران بە مەبەستی بەڕێوەچوونی کێبەرکێی نێونەتەوەیی ئیتالیا بۆ ئەو وڵاتە سەفەریان کردبوو، لەو گرووپەی ئێران جیا بووەتەوە و لە وڵاتی ئاڵمان داوای پەنابەریی کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە ئەو وەرزشوانە لەگەڵ وەرزشوانێکی ئیسرائیلی کە بڕیار بوو پێکەوە کێبەرکێ بکەن وێنەیەکیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو بووەتەوە، هەر بۆیە لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕێژیمی ئێرانەوە هەڕەشەی لێکراوە.
ئەو وەرزشوانە جگە لەوەی کە پلەی یەکەمی نێنەتەوەیی وەرزشی کیگبوکسینگی هەیە، لە کێبڕکێیە ناوخۆیییەکانی وڵاتی ئێرانیشدا مداڵێکی بڕۆنزی هەیە و زۆر جاریش لەگەڵ تیمی ئێراندا لە کێبەرکێیەکانی ئاسیا، نێونەتەوەیی و ئۆلەمپیکیشدا بەشداریی کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە لە ساڵانی ڕابردوودا ڕێژەیەکی زۆر لە لاوانی سەرکەوتووی ئێران، بە هۆکاری ناکارامەیی و بایەخنەدانی بەرپرسان و کاربەدەستانی پێوەندیداری ڕێژیم ناچار بە جێهێشتنی ئەو وڵاتە بوون یان بە هۆی ئەوەی کە مل بۆ سیاسەتەکانی ڕێژیم نادەن، لە بەندیخانەکانی ئەو ڕێژیمەدان.
هەروەها لاوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە هۆکاری کوردبوون لە هەموو بواریکدا لە ایەن ئەو ڕیژیمەوە پەراوێز خراون.
بە گشتیی وەرزش لە ئێراندا کراوەتە سیاسی و چۆتە بازنەی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامییەوە.