بەپێی هەواڵێک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کراوەتەوە لەماوەی چەن ڕۆژی ڕابردوودا نزیک بە ٥٠٠ تۆن مۆز لە سومالییەوە بۆ ئێران هاوردە کراوە کە جۆرێک کرمی کوشندەی تێدایە.
ئەم جۆرە کرمە لە شێوە و ڕەنگی مۆزەکەیە و بە ئاسانی نابیندرێتەوە، جۆری ئەم کرمە ناوی “هێلیکۆباکتێر”ــە و پاش گەیشتن بە ناوزگی مرۆڤ، تووشی زگچوون و ئێشی ڕێخۆڵەی دەکات و دەتوانێ لە ماوەی ١٢ کاتژمێردا کەسێکی تەندروست تووشی نەخۆشیی بکا و ئەگەری جەڵتەی مێشکی پێوەیە.