جامەکەیل بێدەنگی “ئاوێنەکانی بێ دەنگی” یەکەم کۆمەڵە شێعری کوردی نێعمەتوڵا داودیان شاعیری ناوداری ئیلام لەلایەن بڵاڤگەی “زانا” و بە پشتگیریی ناوەندیی هۆنەریی ئیلام لە ١٠٢ لاپەڕەدا بڵاو کرایەوە.
نێعمەتوڵا داودیان چەندین ساڵە لەبواری شێعری کوردی وفارسیدا چالاکە و خزمەتی فەرهەنگیی زۆری لەم بوارەدا کردووە.
ناوبراو لەدایکبووی ساڵی ١٣٤٢ لە ئیلامە و لە شاعیرانی دیاری ئەم ناوچەیە دێتە ئەژمار، بەرپرسیارەتیی ئەنجومەنی ئەدەبیی “هانا” و ڕاهێنان بە زمانی کوردی لە کارە بەرچاوەکانی ناوبراون.
“ئەستێرەکانی ڕۆژاوا” کە لەبارەی ژیانی گەنجێکی ئیلامییە و “بۆ من کە دڵتەنگم” کۆمەڵە شێعری فارسی لە بەرهەمەکانی ئەم شاعیرە ئیلامیەن کە بڵاو کراونەتەوە.