لەدرێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکاندا لە ئێران، ڕۆژی ڕابردوو ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی لە شارەکانی ئێران بەڕێوەچوو.
بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی هرانا، ڕۆژی چوارشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی لە درێژەی کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان لە ئێران ٧ کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی وەکوو کۆبوونەوەی کۆمەڵێک لە کرێکارانی پیشەی پێترۆشیمی گەچساران بۆ سێهەمین ڕۆژی بەردەوام لە مانگرتنەکانیان لە بەردەم بینای فەرمانداری ئەو شارە، کارمەندانی زانکۆی “ئازاد”ی شاری ڕەی لە نێو حەوشەی زانکۆکە، ماڵدزراوانی ئاڵوگۆڕی دراوی بیانی کریپتولەند لە بەردەم بینای دادگووستەری تاران، کۆمەڵێک لە کەمئەندامانی خاوەن پێداویستیی تایبەت لە پارێزگاکانی یەزد و ئیسفەهان لەبەردەم بینای ئیدارەی بێهزیستی ئەو شارە بەڕێوەچوو.
جێگای ئاماژەیە کە خۆپێشاندەران و ناڕازییان بە هەواڵدەریی هرانایان ڕاگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی خواست و ویستەکانیان لەلایەن خاوەنکار و بەرپرسەکانی حکوومەتەوە جێبەجێ نەکرێ درێژە بە ناڕەزایەتییەکانیان دەدەن.