هەوڵەکانی سپای پاسداران بۆ ریکخستنی خەڵکی سووریە وەکوو میلیشیای چەکدار پەرەدەستێنێ و خەڵکی ئێران دەبێ تێچووەکەی بدەن.
بە پێی ڕاپۆرتی “ئەلعەرەبییە” و میدیا ناوچەییەکانی دەیرەزوور و حەلەب لە ڕۆژهەڵاتی سووریە ئاماژە بەوە دەکەن کە ناوەندێکی سەربازیی سەر بە سپای تێرۆریستی پاسداران لە دەیرەزوور و حەلەب کراونەتەوە و خەڵکی ناوچەکە وەکوو میلیشیای چەکدار رێکدەخات و ڕاهێنانی سەربازییان پێدەکات و دەیهەوێ لە خەڵکی ناوچەکە بە دژی خۆیان کەڵک وەرگرێ.
بەپێی ئەو راپۆرتە ولە ژێر ناوی “گوردانی ئیمام عەلی” دەستی پێکردووە و دەسپێکی ساز کردنی دووبەرەکی لە نێوان خەڵکی ئاسایی ناوچەکەیە و هەروەها لە درێژەی هەوڵەکانی ڕێژیمە بۆ درووستکردنی ڕێڕەوێکی شیعە کە سپای پاسداران بە پارەی ٦ئەوەندەی ئاسایی بەو کەسانەی کە پەیوەستی ئەو هێزە دەبن دەدرێ.