وڵاتی کۆسۆڤۆ گەمارۆی خستە سەر ٧بازرگانی ناوچەیی و کۆمپانیایەک، بەهۆی ئەوەیکە پەیوەندییان لە گەڵ حیزبوڵـڵای لوبناندا هەبوو.
بەرپرسانی پلەبەرزی وڵاتی کۆسۆڤۆ لە بەیاننامەیەکدا ڕایانگەیاند: لە بارەی ئەو گەمارۆگەلەی کە ڕاگەیەندراوە، ماڵ و مڵکی ئەو ٧کەس و کۆمپانیاییە کە پەیوەندییان بە حیزبوڵـڵای لوبنان هەبوو بلۆکە کراون و هەروەها ئەو ٧کەسە بەهیچ شێوەیەک بۆیان نییە لەو وڵاتە بچنە دەرەوە و ماڵ و مڵکەکانیان لەژێر چاوەدێری هێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتەدان.
وڵاتی کۆسۆڤۆئەمساڵ و دوابەدوای کۆبوونەوەکانی ئەو وڵاتە و سێربێستان کە لە ساڵی ڕابردووە لە کۆشکی سپی ئەمریکا بەرێوەچوو، پێوەندیی دیپلۆماتیکی لەگەڵ ولاتی ئیسرائیل دەست پێکردووە و بەدژی میلیشا شێعەکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە ناوچەکەدا چالاکی هەیە.
شایانی باسە کە، وەزارەتی خەزێنەداریی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە، لەڕێگەی دەفتەری چاوەدێری لەسەر داراییەکانی دەرەوەی سەربەو وەزارەتخانەیە، ناوەندێکی گەورەی ماڵی سەربە حیزبولای لوبنانی ئاشکرا کردووە و گەمارۆی خستووەتە سەری.