بنەماڵەی قوتابیانی شاری ڕوانسەر سەر بە پارێزگای كرماشان، سەبارت بە پارەئەستاندنی زۆرەملیی كاربەدەستانی پەروەردەو بارهێنانی ئەم شارە ناڕەزایەتییان دەربڕی.
ئیدارەی پەروەردەو بارهێنانی كۆماری ئیسلامی لەم شارە لە نامەیەك‌دا له‌سه‌ر دایك‌و باوكی قوتابییان كردوە که بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی قوتابخانه‌کان‌و تێچووی ئیداره‌کردنیان ده‌بێ لە ١٠ هەزار تمەنه‌وه تا ٥٠ هه‌زار تمه‌ن بده‌نه قوتابخانه‌کان.
كاربەدەستانی پەروەردەو بارهێنان لە شارەكانی دیكەش جگە لەم داواكارییە، داوای یارمەتیی نه‌غدییان له بنه‌ماڵه‌ی قوتابیان له‌ژێر ناوی یارمه‌تیدان به “پارێزەرانی حەرەم” لێ‌کردوون‌و دەیانەوێ بەزۆر بڕە پووڵێكیان بۆ ئەم پاسدارانە لێ بستێنن كە لە سووریە خەریكی كوشت‌و كوشتاری خەڵكی بێ‌دیفاعی ئەم وڵاتەن.
شایانی باسه وه‌رگرتنی پووڵی زۆره‌ملێ له قوتابخانه‌کان له بنه‌ماڵه‌ی قوتابییان له حاڵێک دایه که به ڕواڵه‌ت له قانوون‌دا خوێن به خۆڕاییه‌و ئه‌و کاره ناقانوونییه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت ئاماده‌یه به میلیارد دۆلار خه‌رجی سیاسه‌تی شه‌ڕه‌نگێزیی خۆی له ناوچه‌که‌دا بکا، که‌چی قوتابخانه‌و پێداویستیی خوێندنی منداڵان له وڵاتی پشتگوێ خستوه.