لێکۆڵەرێکی کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، وەکوو باشترین لێکۆڵەری ساڵی ٢٠٢١ی جیهان دیاری کراوە.
دامەزراوەی نێونەتەوەیی تەکنۆلۆژیای فەکتۆری، لێکۆڵەرێکی کورد، بە ناوی دوکتور “ئەکبەر حەیدەری”، مامۆستای زانکۆی “فێردەوسی” لە شاری مەشهەد و خەڵکی ساری سەقز لە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی وەکوو باشترین لێکۆڵەری ساڵی ٢٠٢١ی زایینی، لە جیهاندا دیاری کردووە.
جێگای ئاماژەیە کە دوکتور “ئەکبەر حەیدەری”، یەکێک لە لێکۆڵەرە بلیمەتەکانی کورد و شاری سەقزە کە خاوەن بڕوانامەی دوکتۆرای جوغرافیا و پلانداڕێژیی شارسازییە و چەندین کتێب و وتاری جۆراوجۆری بڵاو کردووەتەوە، هەروەها ئەندامی ناوەندی بلیمەتەکانی وڵاتی ئێران و هەنووکەش مامۆستای زانکۆی “فێردۆسی” لە شاری مەشهەدە.