ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان: لە ماوەی ١٨ مانگدا لە ئێران ١٢ هەزار و ٣٠٠ کەس بەهۆی ژەهراوی بوون گیانیان لەدەست داوە.
یەسنا بێهمەنێش، بەڕێوەبەری گرووپی داودەرمان و گەیاندنی زانیارییەکانی بەرهەمەکانی ڕێکخراوی خۆراک و دەرمان، وتی: بەپێی ئامارەکانی ناوندی پزیشکیی یاسایی، زیاتر لە ٨ هەزار و ٤٠٠ کەس لە ساڵی ٩٩ی هەتاوی و نزیکەی ٣ هەزار و ٩٠٠ کەسیش لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەهۆی ژەهراوی بوون گیانیان لە دەستداوە.
ناوبراو وتی: دەرمانە هێورکەرەوەکان، دەرماە هۆشبەرەکان و هێورکەرەوەکانی دیکە لە پلەی یەکەم تا سێهەمی ژەهراوی بوونی جۆری داودەرمان دان.
بێهمەنێش لە کۆتاییدا وتی:”بەپێی ئەو ئامارانەی کە لە بەردەستی ئێمە دایە، ئەو کەسانەی کە ژەهراوی بوون و گەیاندراونە نەخۆشخانەکان سەتا ٤٠ تا ٤٨ی بە ئەنقەست بووە و کەسانی بەکارهێنەر زیاتر لە ڕادەی دیاری کراو و بە مەبەستی خۆکوژیی کەڵکیان لەو دەوایانە وەرگرتووە.