رۆژی پێنجشەممە ٢٠ی رەشەممە زنجیرە خۆپێشانێک لە کرماشان بۆ ناڕهزایهتی دهربڕین بە پێنەدانی هەقدەستی کرێکارانو مووچەی کارمەندان بەرێوە چوو.
بە پێی راپۆرتی پهیامنێری کوردستانو کورد گروپێک لە پێرسۆنێلی ناوەندی جەراحیی نووری کرماشان بۆ نارەزایەتی دهربڕین بە پێنەدانی حهقی ئیزافەکاریی چوار مانگیان لە شوێنی ئەو ناوەندە لە مەیدانی ئازادی کۆبوونەوە.
گروپێک لە کارمهندانی رێکخراوی دابینکردنی کۆمەڵایەتی له بهشی کاروباری خەدەماتی دەرمانی کە سەر بەو ڕێکخراوهیهیه، لە شەقامی گومرگ بە مهبهستی نارەزایەتی دهربڕین به بە پێنەدانی جێژنانەو داواکارییەکانیان کۆبوونەوە.
سێهەم نارەزایەتی، نارەزایەتیی گروپێک لە پێرسێنۆلی خەدەماتی مۆتۆڕی شارەداری کرماشان بوو کە بە هۆی پێنەدانی جێژنانەکانیان لە شوینی ئەو ئیدارەیە لە شەقامی جوانشێر کۆبوونەوەو داوای پێدانی مافهکانیان کرد.