به خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ کاروباری پارێزگاکانی تاران، ورمێ‌و فارس له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرای مه‌جلیسدا، زۆر ڕه‌هه‌ندی لادانه‌کانی پارێزگاری ئه‌و سێ پارێزگایه باس کران.
له‌و ڕاپۆرتهداو له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ پارێزگای ورمێ‌دا هاتوه که چۆنی ره‌فتارو بڕیاره‌کان پارێزگاری ورمێ وه‌ک سه‌رۆکی شوڕای دامهزرانو سه‌رمایه‌دانانی پارێزگا یه‌کجار لاواز‌و له ئاستێکی زۆر نزم‌و نه‌گونجاودا بووه.
ئه‌و ڕاپۆرته ده‌ڵێ که به سه‌رنجدان به زۆر تایبه‌تمه‌ندیی ده‌گمه‌نی پارێزگای ورمێ له ڕووی ئابووری، کشتوکاڵ، سه‌نعه‌ت، کانگاو گهشتو گوزاری ورمێ به‌ڵام له ماوه‌ی ٨ ساڵ ده‌وڵه‌تی ئهحمهدینژاددا له‌و پارێزگایه‌دا هیچ کارێکی ئه‌وتۆ له پێناو گه‌شه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه نه‌کراوه.
ئه‌و ڕاپۆرته له درێژه‌دا ده‌ڵێ پارێزگای ورمێ سه‌ره‌ڕای هاوسنووربوونی له‌گه‌ڵ وڵاتانی تورکیه، ئازه‌ربایجان، عێڕاق‌و هه‌روه‌ها ده‌ره‌تانی ده‌ستڕاگه‌یشتن به ئه‌رمه‌نستان له مه‌ودای ١٥ کیلۆمێتری؛ هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای بوونی ٧ بازاڕچه‌ی سنووری‌و تێپه‌ڕینی لووله‌ی گازی ئێران _ تورکیه له‌و پارێزگایه‌و بوونی چه‌ند ناوچه‌ی ئازادی تیجاری، که‌چی له ئاستی ئێران‌دا زۆرترین بێکاریی هه‌یه‌و زیاتر له ٤٥ هه‌زار ده‌رچووی زانکۆ له‌و پارێزگایه‌دا بێکارن.
ئه‌و ڕاپۆرته‌ی کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوونی مه‌جلیس له درێژه‌دا ده‌ڵێ ئه‌و بارودۆخه‌ی پارێزگای ورمێ له حاڵێک دایه که به‌رپرسانی ئه‌و پارێزگایه به ڕاگه‌یاندنی ئاماری ناڕاست‌و درۆ هه‌وڵ ده‌ده‌ن ئاماری بێکاری‌و نرخی مه‌نفیی گه‌شه‌ی ئابووری‌و نرخی زۆری ئاوسان بشارنه‌وه.
له کۆتایی راپۆرته‌که‌دا ئاماژه کراوه که پارێزگاری ورمێ به‌جێی پێڕاگه‌یشتن به‌و دۆخه ناله‌باره به که‌لکی خراپی له به‌رپرسایه‌تییه‌که‌ی خانوویه‌کی له وه‌زیری ڕێگاوبان‌و شارسازیی پێشوو وه‌رگرتوه.