سەرۆکی پۆلیسی پێش‌گرتن به لادانه‌کان له هیزی ئینتیزامی رێژیم لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا باسی له هه‌ڵکشانی ئاماری گیرفانبڕی، دزیی دووچهخهو مه‌ڕوماڵات له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا کردوه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی له زمان محه‌ممه‌د شه‌ڕه‌فی بڵاوبۆته‌وه، له سه‌ره‌تای ساڵه‌وه هه‌تا مانگی رێبه‌ندانی ١٣٩٤ زیاتر له پازدە میلیۆن کەس به‌هۆی کێشە، شەڕو دمەقاڵە رێ‌یان که‌وتۆته کەلانتەریو پاسگاکان. هه‌روه‌ها گیرفان بڕی له‌چاوی ساڵی ڕابردووسهدی ١٩ زیادی کردووە. بڕینی دووکان سه‌دی یهکو دزینی دووچەرخە سه‌دی ٤٥و ڕفاندنی کیفو جانتای خه‌ڵک سه‌دی ٦و دزینی مەرووماڵاتیش سه‌دی ٢٢ لە چاو ساڵی پار زیادی کردوە.
داننانی کاربه‌ده‌ستانی ده‌وڵه‌ت به ئاماری خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له حاڵێک دایه که ئه‌وان ئیدیعای باشترین جۆری به‌ڕێوه‌به‌ری وڵات له دنیادا ده‌که‌ن.