ئێوارێی رۆژی دووشەممە ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ی زایینی، ھەیئەتێکی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەسەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز “لۆرد مەک نیکۆڵ” بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی ماڵی لۆردان لە بواری ئابووری کرد.
کۆبوونەوەکە بە بەشداریی چەندین لایەنی سیاسی و ئابووری و کەسایەتیی دیاری پەرلەمان و ماڵی لۆردانی بریتانیا بەڕێوەچوو و ھەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە بریتانیا چەندین باسی گرینگی لەگەڵ کەسایەتی و لایەنە سیاسییەکان تاوتوێ کرد.
شایەنی باسە کە بەرێز “لۆرد مەک نیکۆڵ” سپاسی تایبەتی خۆی لەھەمبەر بەشداریی حیزبی دێموکراتی کوردستان لەو کۆبوونەوەیەدا دەڕبری.