هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە هەولێر سەردانی نوێنەرایەتیی مەکتەبی سیاسیی حیزبی شیوعیی کوردستانی کرد.
رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٣ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوی، بەرانبەر بە ٢٥ی ئۆکتۆبری ٢٠٢١ی زایینی، هەیئەتێکی دەفتەری نوێنەرایەتیی حیزب پێکهاتوو لە بەڕێزان ئامانج زیبایی بەرپرسی بەشی پێوەندییەکانی حیزب لە هەولێر بە هاوڕێیەتی حەسەن کاکیلی سەردانی حیزبی شیوعیی کوردستانیان کرد و لەلایەن هەیئەتێکی حیزبی شیوعیی کوردستان بە سەرپەرستی خاتوو “هاژە سلێمان” ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پێشوازییان لێکرا.
لەم دیدارەدا باس لە دۆخی ناوچەکە بەگشتی و کوردستان و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کرا. دەستێوەردانەکانی کۆماری ئیسلامی لە عێراق و هەرێمی کوردستان، هەڕەشەکانی ئەو ڕێژیمە لە حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێوەندیی دوو لایەنەی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی شیوعیی کوردستان بەشێکی دیکەی باسەکانی ئەم دیدارە بوون.
لە کۆتاییدا هەر دوو هەیئەت پێداگرییان لەسەر بەردەوامبوونی دۆستایەتی دوو دوو لایەن و پێوەندی و سەردانەکان کردەوە.