هێزە چەکدارەکانی ڕێژیم لە شاری تاران لەکاتی دەسبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی کورد، دایانە بەر دەستڕێژی گولـلە و ئەو هاووڵاتییە گیانی لەدەستدا.
بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ٢٩ی ڕەزبەری ١٤٠٠ی هەتاوی، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لە تاران، هاووڵاتییەکی کوردیان بە ناوی “موحسین ئیبراهیمی” تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی کرماشان لەکاتی دەسبەسەرکردن، داوەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و ناوبراو گیانی لەدەستدا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئینتزامییەکانی ڕێژیم لەسەر پردی گیشا و لە کاتی ڕاوەدوونانی موحسین ئیبراهیمی بە مەبەستی دەسبەسەرکردنی، تەقەیان لە ناوبراو کردووە و کوشتوویانە.
هەتا کاتی ئامادەکردنی هەم هەواڵە هۆکارەکانی هەوڵی دەسبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە کوردە لەلایەن هێزە ئینتزامییەکانەوە نەزانراوە.
جێگای ئاماژەیە کە موحسین ئیبراهیمی ٢٨ ساڵە لە بنەڕەتدا خەڵکی شاری کۆیەشت (کوهدەشت) سەر بەپارێزگای لۆڕستان و دانیشتووی کرماشان بووە.