“گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات” له بۆکان به بۆنەی حەوتووی نەمام‌ناشتن‌و نیزیکبوونه‌وه له به‌هارو ساڵی نوێ سه‌دان نه‌مامیان به‌سه‌ر خه‌ڵک‌دا دابه‌ش کرد.
ڕۆژی هەینی، ٢١ی ڕەشەممه گرووپی ژینگەپارێزیی وڵات له شاری بۆکان هەڵمەتێکی نەمام بڵاوکردنەوەی، به دروشمی “نەمامێک یه‌کسانه به ژیانێک” له پشت فەننی حێرفەیی، یەکێک له گەڕەکە پەراوێزخراوەکانی شاری بۆکان به ناو ماڵەکاندا بەڕێوەبرد.
له‌و چالاکی‌یه‌دا ئەندامانی گرووپی ژینگه‌پارێزیی وڵات وێڕای دابەشکردنی نەمامەکان له‌سه‌ر ڕێنمایی چاندنی نەمام‌و بانگەشە بۆ بەشداری کردنی خەڵک له کاری ژینگەپارێزی به مەبەستی پەرەپێدانی فەرهەنگی ژینگەپارێزی له نێو کۆمەڵگادا بۆ خه‌ڵکه‌که دوان.