زانکۆی “عیلم و سەنعەت” لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندووە مەرجی گەڕانەوەی خوێندکاران بۆ زانکۆ و وەرگرتنی خەوتنگەی خوێندکاری، لێدانی ڤاکسێنی ئێرانی کۆرۆنایە.
بەرپرسانی زانکۆی عیلم و سەنعەت ڕایانگەیاندووە کە خوێندکاران بەو مەرجە دەتوانن لە ١ی خەزەڵوەری ١٤٠٠ی هەتاوییەوە بگەڕێنەوە زانکۆ و داوای خەوتنگەی خوێندکاری بکەن کە بەڵگەی دیجیتاڵی لێدانی ڤاکسێنی ئێرانی کۆرۆنایان هەبێ.
لەلایەکی دیکەوە لە زانکۆی کوردستان لە شاری سنە، هێشتا زانکۆ بە شێوەی نیوەداخراو کار دەکات و هیچ هەواڵێک لە بەرپرسانی زانکۆ بۆ کردنەوە و چۆنیەتی گەڕانەوەی خوێندکاران نییە کە بووە بە هۆکاری ناڕەزایەتی خوێندکاران و مامۆستایانی ئەو زانکۆیە.
لەماوەی دەستپێکردنی پەتای کۆرۆنا خەسارێکی زۆر لە بەشی زانست و کاروباری خوێندکاری و زانستی کەوتووە و بەهۆی گرینگی نەدانی بەرپرسانی ڕیژیم لەو بەشەدا تاکوو ئێستاش بارودۆخ و بەرنامەی ڕێژیم بۆ بەشی زانست نادیار و شاراوەیە.