به‌رپرسی بەشی پەیوەندییە نۆروێژییەکانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان لە پارلمانی نۆروێژ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامی کۆمیته‌ی بهرگریو ده‌ره‌وه‌ی پاڕلمان کۆبۆوه.
رۆژی چوارشەممە، ١٩ی ڕه‌شه‌ممه ناسر قادرپور، بەرپرسی پێوەندییە نۆروێژییەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان سەردانی پارڵمانی ئه‌و وڵاته‌ی کرد‌و لەلایەن “یوروند ریتمان”، پاڕلمانتارو ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەو به‌رگریی پارڵمان پێشوازیی لێ‌کرا.
مەبەست لەو دیدارە، هێنانە بەرباسی ڕەوشی ئێستای مافی مرۆڤ لە ئێران بە گشتی‌و باس له دۆزی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بوو.
له‌و دیداره‌دا ناسر قادرپوور وێڕای باس له دۆخی مافی مرۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان‌و سیاسه‌تی کۆماری ئیسلامی به نیسبه‌ت پرسی نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تییه ئایینیه‌کان له کوردستان‌و ناوچه‌کانی دیکه‌ی ئێران، باسی له نوێترین نموونه‌ی ئه‌و ڕه‌فتاره، واته بێڕێزیو سووکایەتی بە یارسانەکانو شوێنە پیرۆزەکانیان کرد.
له‌و دیداره‌دا هه‌روه‌ها پرسی هەڵبژاردنه‌کانی ٧ ی ڕه‌شه‌ممه هاتنه بهرباسو له‌سه‌ر ئاکامه‌کانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه ئاڵوگۆڕی بیروڕا کرد.
ته‌وه‌رێکی دیکه‌ی باسه‌کانی ئه‌و دیداره پێگه‌و ڕۆڵی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە گۆڕانکارییه‌کانی رۆژهەڵاتی کوردستان بوو که ئه‌و باسانه لەلایەن “یوروند ریتمان”ه‌وه بە گەرمی پێشوازیی لێ‌کرا.
پاڕلمانتارو ئەندامی کۆمیتەی دەرەوەو به‌رگریی پارڵمانی نۆڕوێژ وێڕای هێنانه‌باسی سه‌رنجه‌کانی خۆی له‌سه‌ر باسه‌کانی ئه‌و دانیشتنه هیوای خواست که زیاتر له جاران دوولایه‌ن بتوانن پێکه‌وه دابنیشتنو له سه‌ر ره‌وتی ڕووداوه‌کانی ئێران‌و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئاڵوگۆڕی بیروڕا بکه‌ن.